ئەستێرەیەكی مانچستەر سیتی دەیەوێت یانەكەی جێبهێڵێت
ئیمریک لاپۆرتی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتودا ئارەزوی جێهێشتنی یانەکەی دەكات.
ئیمریک لاپۆرتی گرێبەستی لەگەڵ مان سیتی هەیە کە تاوەكو هاوینی 2025 درێژدەبێتەوە، بەڵام دەیەوێت پێش تەواوبونی گرێبەستەکەیتیمەکەی جێبهێڵێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئەو یاریزانە پێی باشترە بەرەو بەرشەلۆنە بڕوات، ئەمەش یەکێکە لەئامانجەکانی، ئەگەر مانچستەر سیتی دەرگای ڕۆیشتنی بۆ بکاتەوە.
هەروەها لاپۆرتی گرنگی بە یانەی بەرشەلۆنە دەدات کە پێیان باشە گرێبەستی لەگەڵدا بکات و یەکێکە لە یاریزانە دڵخوازەکانی چاڤیهێرناندێز، بەرشەلۆنەش دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ بەرگریکاری چەپ ئەنجام بدات.
ئیمریک لاپۆرتی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی بەدەست دانیشتن لەسەر كورسی یەدەگ دەناڵێنێت، بەو پێیەی یاریزانەکە لە سەرەتای وەرزیئێستاوە تەنیا لە 10 یاریدا بەشداری کردوە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی 7 یارییان لە خولی نایابی ئینگلیزی و سێ یاریش لە چامپیۆنزلیگ،کە وای لێکردوە حەز بکات تیمەکە بەجێبهێڵێت.
هەروەها یانەی مانچستەر سیتی خۆی ئامادە دەکات بۆ گواستنەوەی جۆسکۆ گڤاردیۆلی کرواتی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی لایپزیگی ئەڵمانیلە هاوینی داهاتو، ئەمەش بە چاوەڕوانی ڕۆیشتنی لاپۆرتە.
لەڕاستیدا چەندین پەیوەندی لە نێوان بەرشەلۆنە و نوێنەرانی ئیمریک لاپۆرتێدا ڕویداوە بەمەبەستی پشتڕاستکردنەوەی خواستی ئەوان بۆبەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئەگەر مانچستەر سیتی ڕازی بێت بە ڕۆشتنی، هەروەها پێگەی دارایی دادپەروەرانەی بەرشەلۆنە ڕێگەبەم کارە دەدات.
لەم ماوەیەی دواییدا خاڤیێر تیباس سەرۆکی خولی ئیسپانیا پاشەکشەی کرد لە بیرۆکەی جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی كە رێگەیان پێنادات لەهاوینی داهاتودا ناوی یاریزانی نوێ تۆمار بکەن.

Comments
Post a Comment