سپۆرت.. فێران تۆرێس بەرشەلۆنە جێناهێڵێت


فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا
 بڕیاریدا یاریگای کامپ نۆ بەجێنەهێڵێت، سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی کە بەهۆی ئاستە نزمەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە كاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.


تۆرێس لە مانگی یەکی ساڵی 2022 لە یانەی مانچستەر سیتی بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد، لەسەر داوای چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر، بەڵام ئاستی یاریزانە ئیسپانییەکە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی هاندەرانی یانەکەیدا نەبو.

سەرەڕای ئەمەش ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی دوپاتی کردەوە کە تۆرێس بیر لە ڕۆیشتن ناکاتەوە، بەڵکو هەست بە ئاسودەیی دەکات بە بونی لە بەرشەلۆنە و دڵنیایە لە توانای خۆی بۆ بەدەستهێنانی متمانەی چاڤی ڕاهێنەر بۆ ئەوەی هەلێکی دیکە لە یارییەکاندا بەدەستبهێنێت

Comments