یانەیەک دەیەوێت ریال مەدرید لە هازارد رزگاربکات
ئێدین هازارد، ئەستێرەی بەلجیکی و یاریزانی یانەی ریال مەدرید لە ماوەی رابردوو هیچ رۆڵێکی لە یانە ئیسپانییەکە پێنەدراوە و رۆیشتنیشی لە یانەکە تەنیا پەیوەندی بە کاتەوە هەیە. کارلۆ ئەنچێلۆتی، گرنگی بەتواناکانی ئەو یاریزانە نادات و بەتەواوی پشتگوێی خستووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هازارد نایەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی بڕوات. رۆژنامەی فۆتۆماک و فەنەتیکی تورکی دەڵێن "یانەی فێنارباخچەی تورکی خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی دەستەوارەیەک بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکێشبکات و لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ واژۆبکات." فێنارباخچە لە زستانی رابردوودا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی دەدا، رێککەوتنی لەگەڵ ریال مەدرید کردبوو، بەڵام هازارد رەتیکردەوە لە یانەکە بڕوات و لەسەر کورسیی یەدەگ مایەوە. راپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یانە تورکییەکە هەنگاوەکانی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی هازارد رازی بکات، هەرچەند دەزانێت کە یاریزانەکە نیازی بەجێهێشتنی یانەکەی نییە. گرێبەستی هازارد لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2024 کۆتاییدێت، یاریزانەکە مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت کە ...