ڕۆناڵدۆ پیرۆزبایی لە خانمانی نەسڕ دەكات
نەسری سعودی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تیپی خانمانی یانەکە دەکات بەهۆی ئەوەی یەکەم نازناوی خولەکەیان لە سعودیە بەدەستهێنا.
یانەی خانمانی نەسر نازناوی خولی یەکەمی خولی نایابی سعودییان بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە کۆتایی ڕکابەرییەکان بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی ئەلیەمامەی بردەوە و پێش یانەی هیلال كەوتن، کە تاوەكو دوایین قۆناغی پاڵەوانێتییەکە ڕکابەرییان دەکرد، بەڵام... یانەی نەسر نازناوەکەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە هات.
ڕۆناڵدۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" نوسیویەتی: گەرمترین پیرۆزبایی لە تیپی خانمانی نەسر دەکەین بۆ بەدەستهێنانی یەکەم نازناویان

Comments
Post a Comment