Posts
یانەیەک دەیەوێت ریال مەدرید لە هازارد رزگاربکات
- Get link
- X
- Other Apps
ئێدین هازارد، ئەستێرەی بەلجیکی و یاریزانی یانەی ریال مەدرید لە ماوەی رابردوو هیچ رۆڵێکی لە یانە ئیسپانییەکە پێنەدراوە و رۆیشتنیشی لە یانەکە تەنیا پەیوەندی بە کاتەوە هەیە. کارلۆ ئەنچێلۆتی، گرنگی بەتواناکانی ئەو یاریزانە نادات و بەتەواوی پشتگوێی خستووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هازارد نایەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی بڕوات. رۆژنامەی فۆتۆماک و فەنەتیکی تورکی دەڵێن "یانەی فێنارباخچەی تورکی خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی دەستەوارەیەک بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکێشبکات و لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ واژۆبکات." فێنارباخچە لە زستانی رابردوودا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی دەدا، رێککەوتنی لەگەڵ ریال مەدرید کردبوو، بەڵام هازارد رەتیکردەوە لە یانەکە بڕوات و لەسەر کورسیی یەدەگ مایەوە. راپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یانە تورکییەکە هەنگاوەکانی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی هازارد رازی بکات، هەرچەند دەزانێت کە یاریزانەکە نیازی بەجێهێشتنی یانەکەی نییە. گرێبەستی هازارد لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2024 کۆتاییدێت، یاریزانەکە مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت کە ...
ئەستێرەیەكی مانچستەر سیتی دەیەوێت یانەكەی جێبهێڵێت
- Get link
- X
- Other Apps
ئیمریک لاپۆرتی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتودا ئارەزوی جێهێشتنی یانەکەی دەكات . ئیمریک لاپۆرتی گرێبەستی لەگەڵ مان سیتی هەیە کە تاوەكو هاوینی 2025 درێژدەبێتەوە، بەڵام دەیەوێت پێش تەواوبونی گرێبەستەکەی تیمەکەی جێبهێڵێت . بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئەو یاریزانە پێی باشترە بەرەو بەرشەلۆنە بڕوات، ئەمەش یەکێکە لە ئامانجەکانی، ئەگەر مانچستەر سیتی دەرگای ڕۆیشتنی بۆ بکاتەوە . هەروەها لاپۆرتی گرنگی بە یانەی بەرشەلۆنە دەدات کە پێیان باشە گرێبەستی لەگەڵدا بکات و یەکێکە ...
ئهمهریكا بۆ بهغدا و ههولێر: رێككهوتنی شنگال جێبهجێبكهن
- Get link
- X
- Other Apps
ئیرڤن هیکس، کونسوڵی گشتی ئەمهریکا لە هەولێر رایگهیاند، ئەمریکا پاڵپشیتی لە دیموکراسی عێراق دەکات و "دهبێت حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێككهوتنی شنگال جێبهجێبكهن." ئهمڕۆ سێشهممه (21ـی شوبات/فێبرێوهری 2023)، ئیرڤن هیکس، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا، پاڵپشیتی ئەمهریکا بۆ حكومهتی ئێستای عێراق به سهرۆكایهتی محهممهد شیاع سوودانی دووپاتكردهوه و گوتی، "عێراق وەک کاری لەپێشینەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەمێنێتەوە، هاوبەشی و هەماهەنگی ئێمە لەگەڵ خەڵکی عێراق دەبێتە بەردی بناغەی سیاسەتمان لە ناوچەکە." كونسوڵی گشتی ئهمهریكا باسی له رێككهوتنی شنگالیشی كرد و رایگهیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکەن و ئاسایشی ناوچەکەش بپارێزن، ئەگەر بمانەوێت پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە هەرێمەکە ئانجامبدەین دەبێت میلیشیاکان بکشێنەوە و حکومەتی عێراقیش دەبێت بە بەرپرسیارەتی خۆی هەستێت و ئاسایشی هەمووان بپارێزێت." ئهوهشی خستهڕوو، "ئێمە پاڵپشیتی لە دیموکراسی عێراق دەکەین و ...
ڕۆناڵدۆ پیرۆزبایی لە خانمانی نەسڕ دەكات
- Get link
- X
- Other Apps
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، یاریزانی یانەی نەسری سعودی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تیپی خانمانی یانەکە دەکات بەهۆی ئەوەی یەکەم نازناوی خولەکەیان لە سعودیە بەدەستهێنا. یانەی خانمانی نەسر نازناوی خولی یەکەمی خولی نایابی سعودییان بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە کۆتایی ڕکابەرییەکان بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی ئەلیەمامەی بردەوە و پێش یانەی هیلال كەوتن، کە تاوەكو دوایین قۆناغی پاڵەوانێتییەکە ڕکابەرییان دەکرد، بەڵام... یانەی نەسر نازناوەکەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە هات. ڕۆناڵدۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" نوسیویەتی: گەرمترین پیرۆزبایی لە تیپی خانمانی نەسر دەکەین بۆ بەدەستهێنانی یەکەم نازناویان
سپۆرت.. فێران تۆرێس بەرشەلۆنە جێناهێڵێت
- Get link
- X
- Other Apps
فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بڕیاریدا یاریگای کامپ نۆ بەجێنەهێڵێت، سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی کە بەهۆی ئاستە نزمەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە كاردانەوەی لێدەکەوێتەوە. تۆرێس لە مانگی یەکی ساڵی 2022 لە یانەی مانچستەر سیتی بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد، لەسەر داوای چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر، بەڵام ئاستی یاریزانە ئیسپانییەکە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی هاندەرانی یانەکەیدا نەبو. سەرەڕای ئەمەش ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی دوپاتی کردەوە کە تۆرێس بیر لە ڕۆیشتن ناکاتەوە، بەڵکو هەست بە ئاسودەیی دەکات بە بونی لە بەرشەلۆنە و دڵنیایە لە توانای خۆی بۆ بەدەستهێنانی متمانەی چاڤی ڕاهێنەر بۆ ئەوەی هەلێکی دیکە لە یارییەکاندا بەدەستبهێنێت