Posts

Showing posts from March, 2023

یانەیەک دەیەوێت ریال مەدرید لە هازارد رزگاربکات

Image
  ئێدین هازارد، ئەستێرەی بەلجیکی و یاریزانی یانەی  ریال مەدرید لە ماوەی رابردوو هیچ رۆڵێکی لە یانە ئیسپانییەکە پێنەدراوە و رۆیشتنیشی لە یانەکە تەنیا پەیوەندی بە کاتەوە هەیە.   کارلۆ ئەنچێلۆتی، گرنگی بەتواناکانی ئەو یاریزانە نادات و بەتەواوی پشتگوێی خستووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هازارد نایەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی بڕوات.   رۆژنامەی فۆتۆماک و فەنەتیکی تورکی دەڵێن "یانەی فێنارباخچەی تورکی خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی دەستەوارەیەک بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکێشبکات و لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ واژۆبکات."   فێنارباخچە لە زستانی رابردوودا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی دەدا، رێککەوتنی لەگەڵ ریال مەدرید کردبوو، بەڵام هازارد رەتیکردەوە لە یانەکە بڕوات و لەسەر کورسیی یەدەگ مایەوە.   راپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یانە تورکییەکە هەنگاوەکانی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی هازارد رازی بکات، هەرچەند دەزانێت کە یاریزانەکە نیازی بەجێهێشتنی یانەکەی نییە.   گرێبەستی هازارد لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2024 کۆتاییدێت، یاریزانەکە مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت کە ...

ئەستێرەیەكی مانچستەر سیتی دەیەوێت یانەكەی جێبهێڵێت

Image
  ئیمریک   لاپۆرتی   بەرگریکاری   یانەی   مانچستەر   سیتی   لە   ماوەی   گواستنەوەی   هاوینەی   داهاتودا   ئارەزوی   جێهێشتنی   یانەکەی   دەكات . ئیمریک   لاپۆرتی   گرێبەستی   لەگەڵ   مان   سیتی   هەیە   کە   تاوەكو   هاوینی  2025  درێژدەبێتەوە،   بەڵام   دەیەوێت   پێش   تەواوبونی   گرێبەستەکەی تیمەکەی   جێبهێڵێت . بەگوێرەی   هەواڵێكی   ڕۆژنامەی   مۆندۆ   دیپۆرتیڤۆی   ئیسپانی،   ئەو   یاریزانە   پێی   باشترە   بەرەو   بەرشەلۆنە   بڕوات،   ئەمەش   یەکێکە   لە ئامانجەکانی،   ئەگەر   مانچستەر   سیتی   دەرگای   ڕۆیشتنی   بۆ   بکاتەوە . هەروەها   لاپۆرتی   گرنگی   بە   یانەی   بەرشەلۆنە   دەدات   کە   پێیان   باشە   گرێبەستی   لەگەڵدا   بکات   و   یەکێکە ...