لێدوانی راهێنەران.. ئینزاگی بێمنەت نییە و پیۆلیش هیوای ماوە
ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا، یانەی ئینتەرمیلان لەسەر یاریگەکەی خۆیدا میوانداری میلانی هاوشارەکەی دەکات، کە لە یاریی گەڕانەوەدا ئینتەرمیلان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردووەتەوە. لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، راهێنەرانی هەردوو یانە قسەیان لەبارەی یارییەکەوە کردووە. پوختەی قسەکانی هەردوو راهێنەر بەمشێوەیەیە: سیمۆن ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان: ئەمە رۆژێکی زۆر گرنگە. بەڵام وەک راهێنەرێک هەموو یارییەک وەک یەک مامەڵەی لەگەڵ دەکەم. دەزانین ئەم یارییەمان یەکێکە لە یارییە هەرە گرنگەکانی مێژووی ئینتەرمیلان، دەزانین کە یارییەکە بۆ ئێمە و بۆ یانەکەمان و بۆ هاندەرانیش مانای چییە. دەبێت بە باشترین شێوە خۆمانی بۆ ئەوە ئامادە بکەین. ئەوەش دەزانین کە ئێمە بەشایستەیی لە یاریی یەکەمدا پێشکەوتنمان بەدەستهێناوە. سەبارەت بە لوکاکو؟ ئێوە زۆر باش دەزانن دەتوانێت چی بکات، وەک راهێنەرێک هەمیشە حەزم دەکرد لوکاکو بەو شێوەیە ببینم کە لە ماوەی مانگێکی رابردوو یاری دەکات، ئەمە ئەو لوکاکویەیە...